بەشی بازرگانى نێودەوڵەتى لە زانکۆى هەڵەبجە دەکرێتەوە

لە چوارچێوەى هەوڵەکانى ئەنجومەنى زانکۆ و سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە لەپێناو فراوانکردنى زانکۆ ، و پێش خستنى ئاستى زانستیى زانکۆ ، بەشی بازرگانى نێودەوڵەتى لە زانکۆى هەڵەبجە دەکرێتەوە.
سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە بە فەرمانى زانکۆیی ژمارە ٢٣٩٠/٥/٢ لە ڕێکەوتى ٢٠١٨/٨/٦ کردنەوەى بەشی بازرگانى نێودەوڵەتى لە زانکۆى هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت . لەفەرمانەکەدا هاتوە کە لەبەر ئەوەى کە مەرجەکانى دڵنیایی جۆریی بۆ کردنەوەى ئەو بەشە بەدیهاتون ، بەشی بازرگانى نێودەوڵەتى بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ بکرێتەوە.
جێی ئاماژەیە کە ئەم بەشە سەر بە کۆلێجى زانستەمرۆڤایەتیەکانى زانکۆى هەڵەبجە دەبیت و بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ خوێندکار وەربگرێت و دەست بکرێت بە خوێندن تیایدا.

 


 

 

به‌روار : 2018-08-15 كات : بینراو : 164

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it