ساڵنامەى زانکۆى هەڵەبجە بڵاو دەکرێتەوە

ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە بڕیارى کۆتایی لەسەر ساڵنامەى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ دا.
لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى پێنج شەممە ڕیکەوتى ٢٠١٨/٨/١٦ ، 
 ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە بەئامادەبوونى بەرێز(د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە ، و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و میواندارى بەشێک لە سەرۆکى بەشەزانستیەکان و بەڕێوەبەرانى یەکەکارگێڕیەکانى زانکۆ ، ساڵنامەى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ پەسەندکرا.
بەپێی ساڵنامەکە واژۆى سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆى لەسەرە ، ڕۆژى ٢٠١٨/٩/٢ وەک یەکەمین ڕۆژى دەسپێکى دەوام دیاری کراوە . هەروەها ڕۆژى ٢٠١٨/١٢/١٦ وەک تاقیکردنەوەى سیمستەرى یەکەم و ڕۆژى ٢٠١٩/١/١٦ وەک ڕۆژى دەسپێکردنى سیمستەرى دووەم دیاریکراوە . هاوکات ٢٠١٩/٤/٢١ وەک دەسپێکى تاقیکردنەوەى سیمستەرى دووەم ، و ٢٠١٩/٦/٢ وەک دەسپێکى تاقیکردنەوەى هەردوو سیمستەرى یەکەم و دووەم دیاریکراوە.
هەر لە ساڵنامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە زانکۆ پابەندى ئەو پشوانە دەبێت کە لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاوە دیارى دەکرێت.

 

 

 

به‌روار : 2018-08-16 كات :16:06 بینراو : 4156

© 2018 Halabja University, Created and Developed by kod4it