دوو مامۆستاى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شدارى كۆرێسێكى ڕاهێنان له‌ زانكۆى فێرجينيا ده‌كه‌ن

ڕێكخراوى ئايرێكسى ئه‌مريكى به‌ هاوكارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌ عێراق و هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوتوێژينه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ميواندارى پازده‌ مامۆستاى زانكۆى به‌شه‌ جياوازه‌كانى زمان و په‌روه‌رده‌ى ئينگليزى له‌ زانكۆ حكوميه‌كانى كوردستان ده‌كات بۆ خولێكى ڕاهێنان له‌ زانكۆى ڤێرجينيا تێك له‌ ئه‌مريكا.

مامۆستا (عه‌تا موستەفا حمەموراد) و مامۆستا (بێوه‌ى محمود صاحب) وه‌ك دوو مامۆستاى به‌شى زمانى ئينگليزى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ دواى به‌شداريكردن له‌ وێركشۆپێكى سێ ڕۆژه‌ له‌ هه‌ولێرو ئه‌نجامدانى خولێكى ئۆنلاينى 14 هه‌فته‌يى، هه‌ڵبژێردران بۆ به‌سه‌ربردنى سێ هه‌فته‌ له‌ سه‌نته‌رى زمان و كلتورى زانكۆى ڤێرجينيا تێك له‌ شارى بلاكسبێرگ.

مامۆستا (عه‌تا موستەفا حمەموراد) له‌ لێدوانێكيدا بۆ سايتى زانكۆ به‌شداريكردنى له‌م جۆره‌ خولانه‌دا بۆ گه‌شه‌پێدانى تواناى مامۆستايان به‌تايبه‌تى له‌ شێوازى وانه‌وتنه‌وه‌و گه‌ياندنى زانيارى به‌ خوێندكاران به‌ گرنك باسكرد.

له‌لايه‌كى ديكه‌شه‌وه‌ مامۆستا (بێوه‌ى محمود صاحب) هيواى خواست ئه‌و خولانه‌ ياريده‌ده‌رى زياتربێت بۆ پێشخستنى پرۆگرامه‌كانى خوێندنى باڵا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ پێداويستى دنياى ئه‌مڕۆدا يه‌كبگرێته‌وه‌.

به‌روار : 2015-08-06 كات : بینراو : 237

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it