کۆلێجی پەروەردەی وەرزش هەستا بە ئەنجامدانی چادرگەی دیدەوانی

ڕۆژانى (4شه‌ممه‌،5شه‌ممه‌) ڕێكه‌وتى(20-21 /2015/5) کۆلێجی پەروەردەی وەرزش هەستا بە ئەنجامدانی چادرگەی دیدەوانی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە شارەدێ ی تەوێڵە .
(دیدەوانی) وەك بابەتێك بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی لەلایەن خوێندکارانی قۆناغی یەکەمەوە دەخوێندرێت و پرۆگرامەکانی (پاسەوانی ٢٤ کاتژمێری ، کاری پەت و دار ، وەرزشی بەیانیان ، ڕۆشتنی سەر شاخ ، ئاهەنگی سەمەر ) دەخوێندرێت و تیایدا ساڵانە چادرگەی لەم شێوەیەیان بۆ ئەنجام دەدرێت .
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم چادرگەیە بەهێزکردنی ڕۆحی نیشتیمانپەروەری و فێرکردنی ڕێسا و یاساو زیادکردنی گیانی هاوکاری و تەبایی پشت بەخۆ بەستن و دەرخستنی توانا کەسیەکانی خوێندکارە ، لە هەمان کاتدا وەك گەڕانەوەیەك بۆ سەردەمانی دروست بوونی مرۆڤایەتی کاری دەستی لەلایەن خوێندکارانەوە لەم چادرگەیەدا ئەنجام دەدرێت .
شایانی باسە لە ڕۆژی دووەمی دیدەوانیەکادا هەریەك لە بەڕێزان (د.خسرەو عبداللە علی) سەرۆکی زانکۆو (د.ئاراس مصطفی احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆو (د.توانا وهبی غفور) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی وەرزش و (م.ئاکۆ ابراهیم ) سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزش و بەڕێزان (م.ئەرکان حسن) قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و (ئاراس عابد) جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە سەردانی چادرگەکەیان کردو دەستخۆشیان ئاڕاستەی ستافی بەڕێوەبردنی چادرگەکە کردو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خوێندکاران خواست .

به‌روار : 2016-06-03 كات :19:53 بینراو : 156

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD