زه‌ماله‌ى دادى ئه‌ڵمانى بۆ خوێندنى دكتۆرا

زه‌ماله‌ى داد (DAAD)ى ئه‌ڵمانى هه‌لێكى زێڕين ده‌خاته‌ به‌رده‌ست خوازيارانى خوێندنى دكتۆرا له‌ عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى دكتۆرا له‌ زانكۆكانى ئه‌ڵمانيا له‌ چه‌ندين بوارى جياوازدا جگه‌ له‌ بوارى پزيشكى و ڤێته‌نه‌رى و پزيشكى ددان.

زه‌ماله‌ى داد بڕى يه‌ك هه‌زار يۆرۆ مانگانه‌ ده‌داته‌ خوێندكارانى دكتۆراو هه‌موو خه‌رجيه‌كانى هاتوچۆو و ڕووداو و  بيمه‌ى ته‌ندوستى و  شوێنى مانه‌وه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ هه‌روه‌ها خه‌رجى كۆرسى فێربوونى زمانى ئه‌ڵمانى سه‌رهێڵ (ئۆنلاين) بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ و كۆرسى زمانى ئه‌ڵمانى ديكه‌ بۆ ماوه‌ى 2 تا 6 مانگ به‌پێى پێوستى خوێندكار دابين ده‌كات.

مه‌رجه‌كانى به‌شداريكردن:

1- ده‌بێت پێشكه‌شكار خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر بێت.
2- نابێت كۆنمره‌ى پێشكه‌شكار له‌سه‌دا 70 كه‌متربێت.
3- ده‌بێت له‌ شه‌ش ساڵ زياتر به‌سه‌ر بڕوانامه‌كه‌يدا تێپه‌رى نه‌كردبێت تا كاتى پێشكه‌شكردنى بۆ زه‌ماله‌ى داد.
4- توانستێكى باشى له‌ زمانى ئينگليزيدا هه‌بێت و كه‌متر له‌ 450ى نه‌بێت له‌ تاقيكردنه‌وه‌ى TOEFL-ITPو كه‌متر له‌ 5ى نه‌بێت له‌ تاقيكردنه‌وه‌ى IELTS.
5- پێداويستيه‌كانى زمان به‌پێى بوارو بابه‌تى خوێند ده‌گۆڕێت. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پێشكه‌شكار له‌ بواره‌كانى زانسته‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان و هونه‌ر زانياريه‌كى باشى له‌ زمانى ئه‌ڵمانى هه‌بێت و له‌ بواره‌كانى زانسته‌ سروشتيه‌كان و ئه‌ندازيارى زانيارى باشى له‌ زمانى ئينگليزيدا هه‌بێت.

دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنى داواكارى به‌روارى 31/8/2015يه‌.

بۆ زانيارى زياتر ده‌رباره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌و بڕوانامه‌و پێداويستيه‌كانى پێشكه‌شكردن، كرته‌ لێره‌ بكه‌

بۆ دانانى ئه‌ژمێرو پڕكردنه‌وه‌ى فۆرم، كرته‌ لێره‌ بكه‌.

ئاماده‌كردنى هه‌واڵ: ڕاستى ئه‌يوب

به‌روار : 2015-07-29 كات :22:37 بینراو : 241

© 2017 Halabja University, Developed by Mariwan and KOD