زانيارى و مه‌رج و ڕێنماييه‌كان و پێداويستيه‌كان له‌سه‌ر پڕۆگرامى ئيراسمه‌س مه‌نده‌س مه‌رحه‌با

ئيراسمۆس مه‌نده‌س مه‌رحه‌با پڕۆگرامێكى هاوكارى و هاوبه‌شى ئاڵوگۆڕه‌ له‌ بواره‌كانى خوێندنى باڵا له‌ نێوان (ئه‌وروپا) و (ئێران و عێراق و يه‌مه‌ن) له‌ ڕێگه‌ى خوێندنى ئه‌كاديمى و ئاڵوگۆڕى ستاف . ئامانج له‌م پڕۆگرامه‌:

  • به‌رزنرخاندنى دامه‌زراوه‌كانى خوێندنى باڵاى ئه‌وروپا.
  • به‌رزنرخاندى يه‌كێتى ئه‌وروپا وه‌ك ناوه‌ندێكى باڵا له‌ بوارى فێركردن و په‌روه‌رده‌دا له‌ سه‌رتاسه‌رى جيهاندا.
  • ئاڵوگۆڕى كلتور له‌ نێوان ئه‌وروپاو وڵاتانى جيهانى سێهه‌م هه‌روه‌ها به‌رزنرخاندنى تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان كلتوره‌كان له‌ ڕێگه‌ى هاريكارى له‌ نێوان ئه‌وروپا و وڵاتانى جيهانى سێهه‌م له‌ بواره‌كانى خوێندنى باڵادا.
  • ‌ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى كۆمه‌ڵگاكان له‌گه‌ڵ يه‌كتردا ئه‌مه‌ش به‌هۆى گه‌شه‌پێدانى تواناكانى ژنان و پياوان بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ خاوه‌نى پسپۆڕى گونجاو زياتر مێشك كراوه‌و شاره‌زاى كلتورى وڵاتانى تر بن و ئه‌زموونى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ستبهێنن.
  • به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى خوێندنى ئه‌كاديمى خوێندكاران و توێژه‌ران و ئاڵوگۆڕى ستافى ئه‌كاديمىكه‌ له‌ وڵاتانى جيهانى سێهه‌م(ئێران و عێراق و يه‌مه‌ن)ه‌وه‌ ده‌چنه‌ ئه‌وروپا. به‌ تايبه‌تى ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ى له‌ گروپى بارودۆخى هه‌ستيارن و هه‌ڵده‌بژێردرێن له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌كاديمى باڵا بۆ به‌ده‌ستهێنانى توانا و ئه‌زموون له‌ يه‌كێتى ئه‌وروپا.
  • به‌ره‌وپێشبردنى سه‌رچاوه‌ مرۆييه‌كان و توانا هاريكارييه‌ نێوده‌وڵه‌تيه‌كانى دامه‌زراوه‌كانى خوێندنى باڵا له‌ ووڵاتانى جيهانى سێهه‌م دا له‌ ڕێگه‌ى زيادكردنى لێشاوى ئاڵوگۆڕه‌وه‌ له‌ نێوان ووڵاتانى ئه‌وروپاوه‌ و ووڵاتانى جيهانى سێهه‌مه‌وه‌ به‌پێى ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌ماى يه‌كسانى و جياوازى نه‌كردن له‌ نێوان هه‌ردوولادا.

    خوێندن به‌ پێى ئاستى ئه‌كاديمى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌:

  • به‌كالۆريۆس
  • ماسته‌ر 
  • دكتۆرا
  • پۆست دكتۆرا
  • ستافى ئه‌كاديمى

 ماوه‌ى پێشكه‌ش كردن:
ماوه‌ى پێشكه‌ش كردنى داواكارى له‌ 17/11/2015ه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووه‌و له‌ ڕێكه‌وتى 18/1/2016 كۆتايى دێت.

بڕى ئه‌و پاره ‌(منحه‌) يه‌ى پێشكه‌شكار مانگانه‌ وه‌ريده‌گرێت:

  • 1000 يۆرۆ بۆ به‌كالۆريۆس و ماسته‌ر
  • 1500 يۆرۆ بۆ دكتۆرا
  • 1800 يۆرۆ بۆ پۆست دكتۆرا
  • 2500 يۆرۆ بۆ ستافى ئه‌كاديمى

     

    داواكارييه‌ گشتييه‌كان:

  • پێويسته‌ هاوڵاتى يه‌كێك له‌ وڵاتانى (عێراق، ئێران ، يه‌مه‌ن ، ئه‌وروپا) بێت.
  • شاره‌زايى باشى له‌ زمانى زانكۆى وه‌رگر هه‌بێت (ته‌نها بڕوانامه‌ى فه‌رمى كارى پێده‌كرێت).
  • نابێت هاوڵاتى (عێراق ، ئێران ، يه‌مه‌ن) له‌ ماوه‌ى (5) ساڵى ڕابردوودا (12) مانگ يان زياتر له‌ هيچ وڵاتێكى ئه‌وروپى به‌سه‌ر بردبێت بۆ خوێندن يان كاركردن.
  • پێويسته‌ به‌شداربووانى به‌كالۆريۆس به‌ لايه‌نى كه‌مه‌وه‌ ‌ساڵێكى به‌كالۆريۆسه‌كه‌يان به‌ سه‌ركه‌وتووى ته‌واو كردبێت.
  • پێويسته‌ پێشكه‌شكارانى دكتۆرا، پۆست دكتۆرا، ستافى ئه‌كاديمى پێش پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى داواكارى په‌يوه‌ندى به‌ سه‌رپه‌رشتياره‌كانيانه‌وه‌ بكه‌ن له‌ زانكۆى وه‌رگر بۆ وه‌رگرتنى نامه‌ى فبوڵ (Host Acceptance Letters).
  • پێشكه‌شكار ناتوانێ داواكارى پێشكه‌ش به‌ ‌(2) زانكۆ زياتر بكات.

پێويستيه‌كانى پێشكه‌ش كردن:

   بۆ خوێندنى به‌كالۆريۆس

  • كۆپى پاسپۆرت
  • سيڤى
  • بڕوانامه‌ى توانستى زمان
  • نامه‌ى هاندان  (2 په‌ڕه‌ زياتر نه‌بێت)
  • بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس به‌ نمره‌وه‌
  • ناوى ته‌واوى پڕۆگرامى خوێندن له‌ زانكۆى وه‌رگر (ناوى كۆرسه‌كه‌ به‌ باشى ده‌ست نيشان بكرێت‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى نوسراوه‌ له‌ زانكۆى وه‌رگردا و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ قبوڵ ناكرێت).

    بۆ خوێندنى ماسته‌ر

  • كۆپى پاسپۆرت
  • سيڤى
  • بڕوانامه‌ى توانستى زمان
  • نامه‌ى هاندان (2 په‌ڕه‌ زياتر نه‌بێت)
  • بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس (ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار تا به‌روارى دوا كاتى پێشكه‌شكردن بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆسه‌كه‌ى ئاماده‌ نييه‌ ئه‌وا پێويسته‌ نامه‌ى پشتگيرى له‌لايه‌ن زانكۆكه‌ى پێشكه‌ش بكات كه‌وا تا به‌روارى (1/7/2016) بڕوانامه‌كه‌ى بۆ ئاماده‌ ده‌كرێت)
  • بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس به‌ نمره‌وه‌.
  • بڕوانامه‌ى ماسته‌ر (ئه‌گه‌ر هه‌بوو).
  • ناوى ته‌واوى پڕۆگرامى خوێندنه‌كه‌ت له‌ زانكۆى وه‌رگر (ناوى كۆرسه‌كه‌ به‌ باشى ده‌ست نيشان بكرێت‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى نوسراوه‌ له‌ زانكۆى وه‌رگردا و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ قبوڵ ناكرێت).

     

    بۆ خوێندنى دكتۆرا

  • كۆپى پاسپۆرت
  • سيڤى
  • بڕوانامه‌ى توانستى زمان
  • نامه‌ى هاندان  (2 په‌ڕه‌ زيات نه‌بێت)
  • بڕوانامه‌ى ماسته‌ر (ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار تا به‌روارى دوا كاتى پێشكه‌شكردنى فۆڕمى داواكارى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره‌‌كه‌ى ئاماده‌ نييه‌ پێويسته‌ نامه‌ى پشتگيرى له‌لايه‌ن زانكۆكه‌ى پێشكه‌ش بكات كه‌وا تا به‌روارى (1/7/2016) بڕوانامه‌كه‌ى بۆ ئاماده‌ ده‌كرێت.
  • بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس به‌ نمره‌وه‌.
  • بڕوانامه‌ى ماسته‌ر به‌ نمره‌وه‌.
  • ناوى ته‌واوى پڕۆگرامى خوێندنه‌كه‌ت له‌ زانكۆى وه‌رگر (ناوى كۆرسه‌كه‌ به‌ باشى ده‌ست نيشان بكرێت‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى نوسراوه‌ له‌ زانكۆى وه‌رگردا و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ قبوڵ ناكرێت).
  • ناونيشان و پوخته‌يه‌كى كورتى پڕۆپۆزه‌ڵى توێژينه‌وه‌كه‌ (له‌ 2 په‌ڕه‌ زياتر نه‌بێت).
  • پێويسته‌ نامه‌ى قبوڵكردن له‌ لايه‌ن زانكۆى وه‌رگر‌ وه‌ربگيرێت له‌ لايه‌ن پێشكه‌شكاره‌وه‌. بۆ وه‌رگرتنى نمونه(template) ئه‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌ره‌وه‌.

    http://www.usc.es/marhaba/downloads.htm 

    بۆ خوێندنى پۆست دكتۆرا

  • كۆپى پاسپۆرت
  • سيڤى
  • بڕوانامه‌ى توانستى زمان
  • نامه‌ى هاندان  (2 په‌ڕه‌ زيات نه‌بێت)
  • بڕوانامه‌ى دكتۆرا
  • كورته‌ى تێزى دكتۆرا (2په‌ڕه‌ زياتر نه‌بێت)
  • ناونيشان و پوخته‌يه‌كى كورتى پڕۆپۆزه‌ڵى توێژينه‌وه‌كه‌ (له‌ 2 په‌ڕه‌ زياتر نه‌بێت)
  • پێويسته‌ نامه‌ى قبوڵكردن له‌ لايه‌ن زانكۆى وه‌رگره‌وه‌ وه‌ربگيرێت. بۆ وه‌رگرتنى نمونه (template) ئه‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌ره‌وه‌:

      http://www.usc.es/marhaba/downloads.htm 

    بۆ ستافى ئه‌كاديمى

  • كۆپى پاسپۆرت
  • سيڤى
  • بڕوانامه‌ى توانستى زمان
  • نامه‌ى هاندان (2 په‌ڕه‌ زيات نه‌بێت)
  • ناو ته‌واوى پڕۆگرامى خوێندنه‌كه‌ت له‌ زانكۆى وه‌رگر (تكايه‌ ناوى كۆرسه‌كه‌ به‌ باشى ده‌ست نيشان بكه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى نوسراوه‌ له‌ زانكۆى وه‌رگر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ قبوڵ).
  • پلانى كار/وانه‌ ووتنه‌وه‌
  • نامه‌ى پشتگيرى كاركردن له‌ لايه‌ن زانكۆى پێشكه‌شكاره‌وه‌.
وێبسايتى پرۆژه‌ى مه‌رحه‌با:
www.usc.es/marhaba

وه‌رگێران: سازان صلاح صابر، به‌يان عوسمان محمد

به‌روار : 2015-11-20 كات :18:58 بینراو : 291

© 2017 Halabja University, Created and Developed by kod4it